بزانە کێ دەچێتە شوێنەکانیان؟

هەردوو قایمقامی دەربەندیخان و بازیان گۆڕدران

964+

میلاد جەلال – دەربەندیخان

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

هەردوو قایمقامی درەبەندیخان و بازیان گۆڕدران و دوو کەسی دیکە لە شوێنەکانیان دەستبەکار دەبن.

سلێمان محەمەد قایمقامی قەزای دەربەندیخان بە 964ـی وت، “ئەمڕۆ کۆتا رۆژی دەوامکردنمە وەک قایمقامی قەزاکە، لە سبەینێوە کەسێکی دیکە لەجێگاکەم دەبێتە قایمقام”.

ئاشکراشیکرد، ئامانج کەساس جەباری، کە پێشتر قایمقامی قەزای چەمچەماڵ بووە دەچێتە شوێنەکەی و دەبێتە قایمقامی دەربەندیخان.

سلێمان محەمەد لە کۆتایی ساڵی 2021ـەوە پۆستی قایمقامی دەربەندیخانی وەرگرت و دوای بەخشینی لە پۆستەکەی دەچێتە دیوانی پارێزگای سلێمانی.

هەر بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 25.1.2026 تاریق محەمەد لە شوێنی ئیسماعیل محەمەد قایمقامی بازیان دەستبەکاربوو کە پێشتر تاریق محەمەدیش قایمقامی چەمچەماڵ و کەلار بووە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

دوكەڵی كارگەكانی بازیان نیگەرانی لای دانیشتووانەكەی د...

دوكەڵی كارگەكانی بازیان نیگەرانی لای دانیشتووانەكەی دروستكردووە

شەش بڕیار لە قایمقامیەتی دەربەندیخانەوە

شەش بڕیار لە قایمقامیەتی دەربەندیخانەوە