"نزیکەی 100 ملیۆن دیناریشی لەگەڵە"
لە کەرکوک زیاتر لە 15 بارهەڵگر کەلوپەل بۆ رۆژئاوا کۆکراوەتەوە
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
لە کەرکوک زیاتر لە 15 بارهەڵگر خۆراک و کەلوپەل و نزیکەی 100 ملیۆن دینار کۆکراوەتەوە و بڕیارە بەمنزیکانە بگەیەنرێتە رۆژئاوای کوردستان.
هاوشێوەی زۆربەی شار و شارۆچەکەکانی کوردستان، لە کەرکوکیش کەمپەین بۆ هاوکاری کوردانی رۆژئاوای کوردستان راگەیەنراوە و شکۆ عومەر ئەندامی کەمپەینەکە بە 964ـی وت، “لە ماوەی سێ رۆژ و چەند سەعاتێکدا توانیومانە زیاتر لە 15 بارهەڵگر خۆراک و پێداویستی و جلوبەرگ و نزیکەی 100 ملیۆن دیناریشمان کۆکردووەتەوە”.
“بڕیارە هەر ئەمشەو بەرەو رۆژئاوای کورستان بەڕێکەوین و بۆ ئەوەی بەزووترین کات بیگەیەنینە دەست خۆشک و براکانمان لەو بەشەی کورستان”، شکۆ عومەر وای وت.
ئاماژەی بەوەشکرد، کەمپەینەکەیان تا رۆژی پێنجشەممە بەردەوام دەبێت و ئەگەر پێویست بکات، ماوەکەی درێژ دەکەنەوە.
محەمەد حەسەن یەكێکە لە شۆفێر بارهەڵگرەکان و دەڵێت، خۆبەخشانە و بێ هیچ شتێک کەلوپەلەکان دەبەنە رۆژئاوای کوردستان.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری