روخسارەکانی هونەر لە شەقامن

هونەرمەند نەرمین کاوانی: بە کەزی چقڵی چاوی دوژمن دەردەهێنین

964+

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

نەرمین کاوانی، هونەرمەندی دیاری هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لەسەر شەقام بوو، لەگەڵ هاوڕێ هونەرمەندەکانیان ئەو کەزی کردبوو، بە پەیامنێری 964ی وت، بە کەزییەکانمان چقڵی چاوی دوژمنان دەردەهێنین.

نزیکەی هەفتەیەکە شارەکانی هەولێر و سلێمانی و ناوچە جیاوازەکان پاڵپشتی رۆژئاوای کوردستان پشووی نەداوە، هەر رۆژە و شوێنێکی شارەکە گردبوونەوە و کۆبوونەوەی جەماوەری لێ بەڕێوەدەچێت.

هاوڵاتیان پشتیگیری خۆیان بۆ رۆژئاوا و خەباتی بێوچانی ئەم پارچەیەی کوردستان دووپات دەکەنەوە، ئەمە و جگە لەوەی کە لە چەندین شوێنی ئەم شارەش ماوەی چەند رۆژێکە کەمپین بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری و کۆمەکەکان بۆ رۆژئاوا بەردەوامیان هەیە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

"یارمەتیدانی رۆژئاوای کوردستان وەکو نوێژکردن و رۆژووگرتن فەرزە"

مەلا شادمان بەنیازە کۆمەک و هاوکاری بگەیەنێتە رۆژئاوا...

مەلا شادمان بەنیازە کۆمەک و هاوکاری بگەیەنێتە رۆژئاوای کوردستان