"مۆڕاڵی کوردایەتی بەرزە"

تیمی 964 گەیشتە رۆژئاوای کوردستان و نوێترین زانیارییەکانتان پێدەڵێت

964+

توانا نەقی – قامیشلۆ

تیمی 964 گەیشتە رۆژئاوای کوردستان و لەمڕۆ بەدواوە سات بەساتی رووداوەکانی ئەو بەشەی کوردستانتان بۆ دەگوازێتەوە.

توانا نەقی نێردراوی 964 بۆ رۆژئاوای کوردستان دەڵێت، “لەناو شاری قامیشلۆ مۆڕاڵی خەڵک و کوردایەتی زۆر بەرزە و ئاڵای کوردستانیش بە بەرزی، لە ناوەڕاستی شار هەڵکراوە، کە بەقسەی دانیشتووانی ئەو شارە، ئەوە بۆ یەکەمجارە لەو شوێنە دانراوە و بەو شێوەیە دەشەکێتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، خەڵكێکی ئاوارەی زۆر لە ناوچەکانی دیکەی رۆژئاوای کوردستانەوە روویان لە شاری قامیشلۆ کردووە، بەڵام بەگشتی دۆخەکە ئاساییە.

بۆ نوێترین زانیارییەکان لەسەر رووداو و پێشهاتەکانی رۆژئاوای کوردستان و سوریا چاوتان لەسەر پلاتفۆڕمەکانی 964 بێت.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

پزیشکان دەیانەوێ بچنە سەر سنوورى باشوور و رۆژئاوا

پزیشکان دەیانەوێ بچنە سەر سنوورى باشوور و رۆژئاوا