ماهیر حەسەن بۆ 964:
“ئێمە دەستبەرداری سەگەکانمان نابین بەڵام ئەوان دەستبەرداری شەرەف و کەرامەتیان دەبن”
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
هاوشێوەی هەموو هونەرمەندەکانی کوردستان ماهیر حەسەنـیش چووەتە ناو خۆپیشاندەکان بۆ پشتگیری لە کوردانی رۆژئاوای کوردستان و داوا لە سیاسەتمەداران و بەرپرسانیش دەکات، لەم کاتەدا یەکدەنگ و یەکگرتوو بن.
ماهیر حەسەن بەدڵێکی پڕەوە قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، “دەوڵەتە زلهێزەکان ئەخلاقیان تیا نەماوە و دەڵێن، ئەگەر نەوت و پارەت هەیە، بیهێنە، ئەوجا بەرگریت لێدەکەم، ئێمە دەستبەرداری سەگەکانمان نابین بەڵام ئەوان دەستبەرداری شەرەف و کەرامەت و نامووسیان دەبن”.
“کورد تەنها دەبێت لەناو شاخ و لەباوەشی شاخدا بێت، چونکە لەو کاتانەدا دوژمنەکانمان تەنازولیان بۆ کردووین”، ماهیر حەسەن وای وت.
باسی لەوەشکرد، خۆزگە سیاسییەکانیشمان وەک هەموو ئەم خەڵکە یەکدەنگ و یەکهەڵوێست بوونایە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری