رێكخراوێكی خوێنبەخشانی هەولێر:

“ئامادەین خوێن بە رۆژئاوای كوردستان ببەخشین”

964+

عەبدولعەزیز خالند

رێكخراوی بارز بۆ خوێنبەخشان لە هەولێر بڕێك پارەیان وەك هاوكاری بە كەمپەینی كوردانی رۆژئاوا بەخشی، سەرۆكەكەشیان دەڵێت، ئامادەن خۆێنبەخشان بنێرن بۆ رۆژئاوا و خوێن بە شەڕەڤانان ببەخشن، ئەگەر پێویست بكات.

سەرۆكی رێكخراوی بارز عەبدوڵا تەیب شوكری، ئەمڕۆ شەممە 24.1.2026 بە 964ی راگەیاند، رێكخراوەكەیان 19 هەزار ئەندامی هەیە و ئەمڕۆ بە بڕەپارەیەك بەشداربوون لە كەمپەینی رێكخراوی خێرخوازیی بارزانی بۆ كوردانی رۆژئاوا.

وتیشی، ئەگەر پێویست بكات ئامادەن 500 كەس بنێرن بۆ رۆژئاوای كوردستان و خوێن بە شەڕڤانان و ئەو كەسانە ببەخشن، كە پێویستیانە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

خوێنبەخشانی هەولێر لە جەژنیشدا لە خوێنبەخشین نەوەستاو...

خوێنبەخشانی هەولێر لە جەژنیشدا لە خوێنبەخشین نەوەستاون