هەڕەشەكان بەردەوامن

ئێران رەتیكردەوە ئاسمانی خۆی داخستبێ

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

دەستەی فڕۆكەوانیی مەدەنیی ئێران رەتیكردەوە ئاسمانی وڵاتەكەیان بە رووی گەشتە ئاسمانییەكان داخستبێ.

ئەمڕۆ شەممە 24.1.2026 وتەبێژ بە ناوی دەستەی فڕۆكەوانیی مەدەنیی ئێران رایگەیاند، ئاسمانی وڵاتەكەیان كراوەیە و دانەخراوە، ئەو هەواڵانەشی باس لە داخستنی ئاسمانی ئێران بە رووی گەشتی فڕۆكەكان دەكەن، بنەمای راستیان نییە.

هەفتەی پێشوو بۆ ماوەیەكی كورت ئاسمانی ئێران بە رووی گەشتەكان داخرا.

ئەم پێشهاتانە بەهۆی بارودۆخی ناسەقامگیری ئێران و خۆپێشاندانەكانەوەیە، ئەمە جگە لەوەی هەڕەشەی لێدانی ئێران لەلایەن ئیسرائیل و ئەمریكاوە هێشتا بەردەوامە و هیچ ئاسۆیەكی روون بۆ رێككەوتن و ئاشتەوایی نییە.

45%ـى ئەمریکییەکان دژى هێرشە ئاسمانییەکەى وڵاتەکەیان ب...

45%ـى ئەمریکییەکان دژى هێرشە ئاسمانییەکەى وڵاتەکەیان بوون بۆسەر ئێران