"ئاگربەست بشکێنن دەچمە بەرەکانی جەنگ"
گەنجانی خورماتوو پارە بۆ خەڵکی رۆژئاوای کوردستان کۆدەدەکەنە
964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
گەنجانی خورماتوو عەلاگەیان بەدەستەوە گرتووە و لەسەر شەقام پارە بۆ کوردانی رۆژئاوا کۆدەدەکەنە، ئەمە جگە لەدانانی چەند کەمپەینێک لەلایەن هاوڵاتیانەوە.
عەباس رەمزی بە 964ـی وت، “ئەگەر ئاگربەست لە رۆژئاوای کوردستان بشکێت، ئامادەم ماڵ و منداڵ و خێزانەکەم بەجێبهێڵم، دەچمە بەرەکانی جەنگ و شانبەشانی خوشک و براکانم شەڕ دەکەم”.
ئاماژەی بەوەشکرد، کچەکانیشی داوایان لێکردووە لە لەگەڵ خۆی بیانبات بۆ رۆژئاوای کوردستان بۆ ئەوەی بەرگری لەو بەشەی کوردستان بکەن.
عەباس رەمزی وتیشی، ئەمشەو لەگەڵ چەند گەنجێکی دیکەی خورماتوو چوونەتە سەر شەقام و دەیانەوێ پارە بۆ خەڵکی لێقەومای رۆژئاوای کوردستان کۆبکەنەوە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری