کوردستان یەک پارچەیە
کەلار؛ بە خێزانى بۆ پاڵپشتى لە رۆژئاوا لەسەر شەقامن
964+
میلاد جەلال- کەلار
خۆپیشاندانى بەرفراوان بۆ پاڵپشتى لە کوردانى رۆژئاوا لە زۆربەى شار و شارۆچکەکان بەڕێوەدەچێت و لە کەلاریش ژمارەیەکى زۆرى خەڵک، بەشداریان کردووە و پێکەوە بەیەک دەنگ “بژى بەرخودانى رۆژئاوا”، دەڵێنەوە.
ئارام حەسەن دانیشتویەکى کەلارە، بە خێزانى بەشدارى خۆپیشاندانەکەیان کردووە و بە 964ـى وت،”ئەوەى دڵخۆشم دەکات، هەمووان بەبێ جیاوازى رەنگ و دەنگ، بەشداریان کردووە و پاڵپشتى لە کوردان دەکەن”.
دەشڵێت: کوردستان یەک پارچەیە، پشتیوانى کوردان و یەکگرتووییان پەیامێکە کە دوژمنان ناتوانن بەشبەشى بکەن.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح