هاتوچۆ هۆشداری دەدات

پێنج رێگەی سەرەکی لە سنووری راپەڕین داخران

964+

ژێوار خدر

تا دێت بەفر بارین زیاد دەکات و بەهۆشییەوە هەر یەک لە رێگەکانی کێلێ، وەرتێ و سماقوڵی بەهۆی بەفر و سەهۆڵبەندانەوە پەکیان کەوتووە و مەترسییان لەسەرە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی راپەڕین ئاگاداریی شۆفێران دەکاتەوە، کە بەهۆی بارودۆخی نالەباری کەشوهەوا و کۆبوونەوەی بەفر و بەستنی شەقامەکان، پێنج رێگەی گرنگی سنوورەکە بە تەواوەتی داخراون و هاتوچۆ تێیاندا مەترسیدارە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی هاتوچۆ، رێگەکانی کێلێ، قەرەسرد، زینی وەرتێ، سماقوڵی و رێگەی بالیسان بۆ زینەتیر،  بەهۆی چڕی بەفربارینەوە گیراون.

داوا دەکات، لەپێناو سەلامەتی گشتیی و پاراستنی گیانی هاوڵاتیان، ئەم رێگایانە بەکار نەهێنن گیراون:

رێگای کێلێ (مەرزى کێلێ)

رێگای قەرەسرد (ئیدارەى راپەڕین- سلێمانى)

رێگای زینوی وەرتێ (ئیدارەى راپەڕین- ئیدارەى سۆران)

رێگای ســماقـــــوڵــی (ئیدارەى راپەڕین- هەولێر)

رێگای بالیسان بۆ زینەتیر

بۆ حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت مەیەنە دەرەوە

بۆ حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت مەیەنە دەرەوە