"سوریا مرد"

نەسرین عەبدوڵا: کۆبانێ لەژێر “قڕکردن”دایە و داعش بە مۆدێلێکی نوێ گەڕاوەتەوە

964+

وریا فەتاح

نەسرین عەبدوڵا، فەرماندەی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (YPJ) لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی ئۆنلایندا لە ناو جەرگەی شاری کۆبانێوە، رەوشی شارەکەی بە “مەترسیدار” وەسف کرد و رایگەیاند، ئەوەی ئێستا روودەدات هەوڵێکە بۆ دووبارە ئاوەدانکردنەوەی دەوڵەتی داعش بە مۆدێلێکی نوێ.

نەسرین عەبدوڵا وتیشى،”کۆبانێ لە هەر چوار لایەوە دەورەدراوە. هێرشەکان لە دەروازەی “سیرین”ـەوە ، کە سێ کیلۆمەتر لە شارەکەوە دوورە، زۆر چڕن.

گرنگترین لێدوانەکانى نەسرین عەبدوڵا:

سەرجەم گوندە کوردنشینەکانی نێوان سیرین و کۆبانێ ئاوارە بوون و پەنایان بۆ ناو شارەکە هێناوە.

ئەو هێزانەی هێرش دەکەن (سوپای سووریا و گرووپە چەکدارەکان) “چەکی تورکی” بەکاردەهێنن.

چەند ڕۆژێکە ئاو و کارەبا لەسەر کۆبانێ بڕاوە و لە ناو سەرمایەکی تونددا، خەڵک لە رەوشێکی مرۆیی زۆر قورسدا دەژین.

سووریا مرد، ئێستا داعش بە مۆدێلێکی نوێ و بە هەمان رەفتار و رێبازی جاران هاتووەتەوە، دیمەنەکان پێمان دەڵێن کە ئەمانە خەریکی دروستکردنەوەی دەوڵەتی “داعشن.”

لە کۆتایى کۆنگرەکەدا، فەرماندەکەی یەپەژە پەیامێکی توندی ئاراستەی هێزە هێرشبەرەکان کرد و وتی: “پەیمان دەدەین خۆمان رادەست نەکەین. ئەوان دەیانەوێت ئێمە خۆمان بدەینە دەست بکوژەکانمان، بەڵام ئەمە روونادات.”

حەسەکە دەبێتە

حەسەکە دەبێتە "کۆبانێی دووەم"