هاوڵاتییەک "هیوادارین ئاشتی بگەڕێتەوە"

کەمپینەکەی هەولێر بۆ رۆژئاوای کوردستان دەستی بە کۆکردنەوەی هاوکارییەکان کرد

964+

عەبدولعەزیز خاڵند – هەولێر

لە هەولێر کەمپینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ هاوڵاتیانی رۆژئاوای کوردستان دەستیپێکرد، کە دوێنێ پارێزگاری هەولێر رایگەیاند بوو.

رزگار ئەحمەد، یەكێک لەو هاوڵاتیانەی هاوکاری هێنابووە کەمپینەکە بە 964ی وت، ئەو بارودۆخە نالەبارەی رووی لە رۆژئاوای کوردستان کردووە وایکردووە کۆمەک و هاوکارییەکان بهێنێتە کەمپینەکە، چونکە دەڵێت “ماوەی هەفتەیەکە بەهۆی ئەم دۆخە ناخۆشەی ئەوانەوە ژیانمان تاڵ بووە”.

وتیشی “هیوادارین ئاشتی بگەڕێتەوە بۆ رۆژئاوای کوردستان و شەڕ ماڵوێرانییەکان نەمێنن”.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

هەولێر دەستی هاوکاری بۆ رۆژئاوا درێژدەکات و کەمپینی را...

هەولێر دەستی هاوکاری بۆ رۆژئاوا درێژدەکات و کەمپینی راگەیاند

کەمپینی ئەمنەسوورەکە لە سلێمانی بەلێشاو کەلوپەلی بۆ د...

کەمپینی ئەمنەسوورەکە لە سلێمانی بەلێشاو کەلوپەلی بۆ دەچێت