قوتابییەک: "کەزی شەرەفی ئێمەیە"
قوتابخانە تایبەتەکەی رۆژئاوا لە سلێمانی دەیان چیرۆکی لێ کۆکراوەتەوە
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
لە سلێمانی ماوەی سێ ساڵە قوتابخانەیەکی تایبەتی تێکەڵاو بۆ قوتابیانی رۆژئاوای کوردستان دامەزراوە و قوتابیانی خێزانە ئاوارەکان تێیدا دەخوێنن، ئەمڕۆ بە جلی کوردییەوە کۆبوونەوەیەکی پاڵپشتی بەشەکەی کوردستانیان دووپاتکردەوە و چەند وتابییەکیش قسەیان بۆ 964 کرد.
مامۆستا دالیا بەڕێوەبەری ئامادەیی حەسەکە لە سلێمانی بە 964 ی وت، هەر قوتابییە و چیرۆکێکی تایبەتی بە ئاوارەیی و دابڕان هەیە و ئەمڕۆش پشتگیری بۆ کەسوکار و خزم و دۆستانیان لە رۆژئاوا دووپات کردەوە.
وتیشی “چەند قوتابییەکمان گەڕاونەتەوە رۆژئاوا و هەر یەکێکی دیکەش بیەوێت بگەرێتەوە ئێمە بە نەهاتوو بۆی هەژمار ناکەین”.
یەکێک لە قوتابیان وەکو کاردانەوە بۆ بڕینی پرچی شەرڤانان وتی : “کەزی شەرەفی ئێمەیە”.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن