"بەچەک و تاقمەوە ئامادەم"
هاوڵاتیانی مەخمور بۆ پاڵپشتی لە رۆژئاوای کوردستان هاتنەسەر شەقام
964+
ئەحمەد شەمزین – مەخمور
لە مەخموریش هاوشێوەی زۆربەی شار و شاروچەکانی کوردستان، هاوڵاتیان و چالاکوانان بۆ پاڵپشتی لە کوردانی رۆژئاوا هاتنەسەر شەقام و دەڵێن، ئامادەن بە گیان و بەدڵ پشتیوانی لەو بەشەی کوردستان بکەن.
رێبوار عومەر قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، “بەچەک و تاقمەوە ئامادەم و داوام لێبکرێت، دەچم شانبەشانی خوشک و براکانمان لە رۆژئاوای کوردستان شەڕ دژی گروپە چەکدارەکان و سوپای سوریا دەکەم”.
پێشمەرگەیەکیش بەناوی کاروان ئیسماعیل دەڵێت، “کاتی خۆی و لەشەڕی دژ بەداعش لە رۆژئاو و باشوری کەرکوک، هێزەکانی هەسەدە شانبەشانی ئێمە شەڕیان دەکرد، ئێمەش بە رۆح و بەگیان ئامادەین بۆ پاراستنی رۆژئاوای کوردستان”.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری