سەر بە حكومەتەكەی ئەلشەرعە

چەكدارێک كێڵی گۆڕی شەهیدانی كورد لە حەسەكە دەشكێنێت

ئەرسەلان عەبدوڵا

چەكدارێكی سەر بە گرووپە چەكدارەكانی حكومەتیی كاتیی سوریا چووتە گۆڕستانی شەهیدانی شاری شەدادی لە هەرێمی جەزیرەی رۆژئاوای كوردستان و كێلی گۆڕەكان دەشكێنێت و سووكایەتییان پێدەكات.

ڤیدیۆی ئەو كارەی چەكدارەكە، لە ئاژانسی هاوار نیوزەوە بڵاوكراوەتەوە و 964یش دەستی كەوتووە، كە دەردەكەوێت دوای هاتنی هێزەكانی گرووپە چەكدارەكانی سەر بە حكومەتی ئەحمەد ئەلشەرع، چەكدارەكە یەكەیەكە كێل و ناونیشانی سەر گۆڕی شەهیدەكان دەشكێنێت.

بەگوێرەی سەرچاوەكە، ئەو چەكدارانە پێشتریش چوونەتە گۆڕستانی شەهیدان لە گوندی بەنو سەر بە ناوچەی شەقیف لە باكووری رۆژئاوای شاری حەلەب و لەوێش هەمان كاریان كردووە.