"بە وریایی مامەڵەی لەگەڵ بکرێت"

هەڵەبجە لە رێگەی لیژنەیەکەوە کاری رێکخستنی بۆ تەرخانکردنی زەوی بۆ پڕۆژەکان دەکات

964+

فەرهاد حەسەن

هەڵەبجە دەیەوێت دەست بە زەوییەکانییەوە بگرێت و وا بە ئاسانی تەخشان و پەخشانی نەکات، مەگەر بۆ پڕۆژەیەکی گرنگ و پێویست نەبێت، بۆ ئەم مەبەستەش لە رێگەی لیژنەیەکەوە کارەکانی رێکخستن بۆ تەرخانکردنی زەوییەکانی دەکات.

لیژنەکە لە نوێنەرانی وەبەرهێنان، گەشتوگوزار، شارەوانی، نەخشەدانانی ئاوەدانی، ژووری بازرگانی و پیشەسازی و یەکێتی مامۆستایان پێکهاتووە.

وەبەرهێنانی هەڵەبجە بلاویکردەوە، لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ پاراستنی سەرمایەی زەوی و باشتر بەکارهێنانی رووبەرە بەردەستەکان لە پارێزگاکەیان، کۆبوونەوەیەکی تایبەتیان ئەنجامداو لیژنەیەکیان راسپێرد بۆ دراسەکردنی دۆخی بەکارهێنانی زەوی و دیاریکردنی میکانیزمی نوێ بۆ تەرخانکردنی زەوی بۆ فەرمانگە و دامەزراوە حکومییەکان.

باس لەوەکراوە، لە کۆبوونەوەکەیان چەند تەوەرێکیان تووتوێ کردووە لەوانەش، خستنەڕووی ئەو ئاستەنگانەی بەهۆی کەمیی زەویی بەردەستەوە هاتوونەتە پێش و پێویستیی پاراستنی زەوییە ستراتیژییەکان بۆ پڕۆژەکان.

تاوتوێکردنی پێوەرە ئەندازیاری و یاساییەکان بۆ تەرخانکردنی زەوی، بە شێوەیەک کە هاوسەنگی لە نێوان پێویستیی فەرمانگەکان و گەشەی ئابووریی شارەکەدا دروست بکات.

هەر لەو کۆبوونەوەیە بڕیاردرا پێشنیار و میکانیزمە گونجاوەکان گەڵاڵە بکرێن و بەرزبکرێنەوە بۆ ئەنجومەنی شارەوانی و سەرۆکایەتی شارەوانی، بە مەبەستی گفتوگۆی کۆتایی و پەسەندکردنیان وەک نەخشەڕێگایەک بۆ ئایندە.

دەڵێت، ئامانجی ئەم هەنگاوانە، جێبەجێکردنی پلانسازییەکی مۆدێرنە کە تێیدا زەوی وەک سامانێکی گشتی بە وریاییەوە مامەڵەی لەگەڵ بکرێت و زۆرترین دەرفەت بۆ ئاوەدانی و پڕۆژەکان لە پارێزگای هەڵەبجە بڕەخسێنرێت.

شارەوانی هەڵەبجە ناوی قۆناغی دووەمی فەرمانبەرانی بۆ و...

شارەوانی هەڵەبجە ناوی قۆناغی دووەمی فەرمانبەرانی بۆ وەرگرتنی زەوی بڵاوكردەوە