لە کەلارەوە بۆ رۆژئاوا
“کوردبوون شەرەفە و هەمووان دەبێت یەک بن”
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
لە سلێمانییەوە بەشێک لە هاوڵاتیان کۆبوونەتەوە بۆ ئەوەی بەرەو رۆژئاوا بۆ پشتیوانی کوردانی ئەو پارچەیە بەڕێبکەون و خۆیان بگەیەنن.
یەکێک لەو کەسانە گەنجێکە کە لە کەلارەوە هاتووەتە سلێمانی و بۆ 964 دەڵێت، کوردبوون شەڕەفە و نیشتیمان دایکە، دەبێت هەمووان یەکبگرن و نەهێڵن ئەو زوڵمە قبوڵبکرێت.
دەشڵێت، چی ویژدانێت قبوڵ دەکات منداڵ بکوژرێت و سوکایەتی بە خەڵکی کوردی رۆژئاوا بکرێت بۆیە دەیەوێت بچیت و کورد ببینێت.
پێداچوونەوە: توانا نەقی