بڕی 100 لیتر بۆ هەرماڵێک

دابەشکردنی نەوت لە چەند گەڕەکێکی هەولێر دەستپێدەکات

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

بەم سەرماوسۆڵەیە نەوتەکە گەیشت و لە سبەینێووە دانیشتوانی گەڕەکەکانی کورانی عەنکاوە و تەیراوە  و سێتاقان  و سەفین لە هەولێر نەوت وەردەگرن.

سالار محەمەد، بەڕێوبەری لێژنەی دابەشکاری سوتەمەنی هەولێر بە 964ـی وت،” لە رۆژی 20.1.2026ـەوە هاوڵاتیانی گەرەکی سێتاقان دەتوانن لە بەنزینخانەی وزە 100 لیتر وەربگرن رۆژی چوارشەممەش دانیشتوانی گەڕەکی کورانی عەنکاوە و گەرەکی سەفین  لەبەنزینخانەی گەردی رێگای بەحرکەی کۆن بەرامبەی گوندی شێخە شەل وەریدەگرن.

وتیشی، رۆژی چوارشەمەی داهاتوو 28.1.2026 دانیشتووانی گەرەکی تەیراوە لەهەمان وێستگەی (گەردی) نەوت وەردەگرن.

وەرگرتنی نەوت بە سیستەمی کارتی ئەلکترۆنی بە 31000 هەزار دینار بپ هەر 100 لیترێک دەبێت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

لە هەولێر دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان کرا بۆ هار...

لە هەولێر دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان کرا بۆ هار خێزانێک 100 لیترە