سیی منداڵان پاکدەکەنەوە

یەکەی “نەبەکام” لە سەیدسادق کرایەوە

964+

بڕوا مەجید – سەیدسادق

ئەمڕۆ دووشەمە 19.1.2026، بەشی “غودەج”، وەک بەشێکی گرنگ و پێویست لە نەخۆشخانەی گشتیی شەهید شەوکەتی حاجی موشیر لە سەیدسادق کرایەوە.

هەشت ئامێری جیاواز بۆ بەشەکەش دانراوە، پلان هەیە بەشی چاودێڕیی چڕ لە نەخۆشخانەکە بکرێتەوە.

دکتۆر سۆران عومەر، بەڕێوەبەری بەشی هونەری و جێگری بەڕێوبەری تەندروستیی سلێمانی بۆ 964 وتی، ئەم بەشە پێیدەڵێن بەشی منداڵانی نەباکام، ئەو منداڵانەی تازە لەدایک دەبن لە یەکەم رۆژەوە تا 28 رۆژ لەم بەشە داخیل دەکرێن.

وتیشی، شەش ئامێری تایبەتی تێدایە بۆ پاککردنەوە، لەگەڵ سێ ئامێری فریاکەوتن و رووناککەرەوە.

وەک دکتۆر سۆران باسی دەکات، بەشێک لە منداڵەکان کێشەی سییەکانیان هەیە، سیەکانیان بە باشی ئۆکسجین دابین ناکەن، بۆیە پێویستە لێرە داخیل بکرێن و بخرێنە ژێر ئۆکسجینەوە، بۆ ئەوەی تووشی نەخۆشی شەلەل دەماغ و نەخۆشی تر نەبن.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

هاوڵاتیان و کاسبکارانی سەیدسادق بە دەم بانگەوازی سەوز...

هاوڵاتیان و کاسبکارانی سەیدسادق بە دەم بانگەوازی سەوزکردنی شارەکەیان دەچن

دانیشتووانی گەڕەکی ئاشتی لە سەیدسادق خزمەتگوزارییان ن...

دانیشتووانی گەڕەکی ئاشتی لە سەیدسادق خزمەتگوزارییان نییە و ناڕازین