داوای پشوو دەکرێ

سبەینی گەرمای هەولێر چوار پلە و سلێمانی یەک پلە دەبێ

964+

ئەحمەد مستەفا

سبەینێ سێشەممە، شەپۆلی نوێی سەرمای بەهێز زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، شارەزایەکی کەشناسی دەڵێ، چەق و هەستپێکراوی شەپۆلی سەرماکە سبەینێ رۆژی سێشەممە و رۆژی چوارشەممە دەبێ.

رەنگە کەشەکە وابخوازێ لە پێنجوێن و سلێمانی بکرێ بە پشوو، هەروەک ئەم شارەزای کەشناسییە داوای دەکات بۆ ناوەندەکانی خوێندن.

بە گوێرەی پێشبینییەکان، بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەینێ رۆژی سێشەممە؛

سلێمانی 1 پلە گەرمی
هەولێر 4 پلەی گەرمی 
دهۆک 5 پلەی گەرمی
هەڵەبجە 4 پلەی گەرمی
کەرکوک 6 پلەی گەرمی
کەلار 8 پلەی گەرمی
حاجی ئۆمەران 5 پلە ژێرسفر 
پێنجوێن 1 پلە ژێر سفر.

ئەمڕۆ دووشەممە 19.1.2025، پشتیوان پێنجوێنی بە 964ی وت، “پێشنیارم بۆ قایمقامی قەزای پێنجوێن هەیە لە ناوەندەکانی خوێندنی ناو پێنجوێن و هەردوو ناحیەی ناڵپارێز و گەرمک، سبەینێ و دوو سبەی “سێشەممە و چوارشەممە” بکرێتە پشوو”.

هەروەها، بۆ پەروەردەی گشتی سلێمانی، لە ناو شاری سلێمانی رۆژی چوارشەممە دەوامی بەیانیانی قوتابخانەکان بکرێت بە پشوو.

بەفر و بارانەکە دەگات و کەشەکە تەواو زستانی دەبێت

بەفر و بارانەکە دەگات و کەشەکە تەواو زستانی دەبێت