پەیامێک لە مەزڵوم عەبدییەوە؛

“شەڕێکی هەمەلایەنەمان بەسەردا سەپێندرابوو”

964+

فەرهاد حەسەن

مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەڵێت، پلانی شەڕێکی ناوخۆ لەلایەن زۆرێک لایەنەوە دانرابوو و ئەو شەڕەش بەسەر ئێمەدا سەپێندرابوو، ئێستاش کە رێکەوتن کراوە پێویستە هێزەکانمان لەهەندێک شوێن بکشێنینەوە.

لە پەیامێکدا کە کەمێک پێش ئێستا بڵاوکرایەوە، فەرماندەی گشتیی هەسەدە دەڵێت، “لەم شەڕە شەهید و بریندارێکی زۆرمان دا بەڵام ویستمان ژمارەی قوربانییانی سڤیل زیاتر نەبێت، بۆیە لە هەرێمەکانی دێرەزوور و رەققە کشاینەوە بەرەو حەسەکە و لەسەر ئەو بنەمایە رێککەوتن کراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ راگرتنی شەڕەکە چەندین کۆبوونەوەیان ئەنجامداوە، لەوانەش کۆبوونەوەکەی هەولێر، دەشڵێت، “سبەینێ دەچینە دیمەشق و لەسەر ئەم پرسانە کۆدەبینەوە”.

بارزانى میواندارى کۆبوونەوەیەکی گرنگی نێوان ئەمریکا و...

بارزانى میواندارى کۆبوونەوەیەکی گرنگی نێوان ئەمریکا و هەسەدە و ئەنەکەسەی کرد

کۆنفرانسى یەکڕیزى کورد لە رۆژئاواى کوردستان بەڕێوەدەچ...

کۆنفرانسى یەکڕیزى کورد لە رۆژئاواى کوردستان بەڕێوەدەچێت