"رۆژئاوا تەنیا نییە باشوور پشتیوانییە"
لەبەردەم باخی گشتی سلێمانی چین و توێژە جیاوازەکان بۆ پاڵپشتی کوردانی رۆژئاوا گردبونەوە
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
لەبەردەم باخی گشتی سلێمانی ژمارەیەک چین و توێژی جیاواز بۆ پاڵپشتیکردن لە کوردانی رۆژئاوا گردبوونەوە و بەیەک دەنگ دەیانووت “رۆژئاوا تەنیا نییە باشوور پشتیوانییە”.
یەکێک لە بەشداربووانی گردبوونەوەکە بە 964 ی وت “هاتووین لە دژی دەستدرێژییەکانی سوریا و تورکیا بۆ سەر کوردانی رۆژئاوا ناڕەزایی دەرببڕین، چونکە هێزەکانی هەردوو وڵات هێرشیان دەکەنە سەر.
پێشمەرگەیەکی دێرینیش کە بەشداری گردبوونەوەکە بوو بە 964 ی وت، داوا لە دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان دەکات رێگەیان پێبدەن بچنە رۆژئاوا بۆ یارمەتیدانی خوشک براکانیان وتی “من لەو چرکەیەوە کە پێشمەرگەی دێرینم بڕیارم دا ببم بە شەرڤان”.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن