سبەینێ 50 کۆچبەرى تر دەگەڕێنەوە
15 کۆچبەرى گیرخواردووى لیبیا گەڕانەوە هەولێر
964+
وریا فەتاح
بەیانى ئەمڕۆ شەممە، 15 کۆچبەرى کورد کە خەڵکى سنوورى پشدەرن، لە لیبیاوە گەڕانەوە هەولێر و بڕیارە ئەمشەویش 50 کۆچبەرى تر بگەنەوە هەولێر.
بڕیار ژاراوەیى کەسوکارى یەکێک لەو کۆچبەرانە بە 964ـى وت،”بەیانى ئەمڕۆ دواى ماوەیەکى زۆر لە چاوەڕوانى و دڵەڕاوکێ، پێشوازیمان کرد لە رۆڵەکانمان کە لە رێگەى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێرەوە گەیشتنەوە کوردستان”.
وەک باسى دەکات، ژمارەى ئەو کۆچبەرانە 15 کەس بوون و سەرجەمیان گەنجانى سنوورى قەزاى پشدەر بوون، و بڕیارە بەرەبەیانى سبەینێش 50 کۆچبەرى تر کە دانیشتووى ئیدارەى دەگەنەوە فڕۆکەخانەى هەولێر.
بەوتەى بڕیار، ئەو کۆچبەرانە ماوەى 181 رۆژە لە وڵاتى لیبیا گیریانخواردووە و هەر کۆچبەرێک بە سێ هەزار و 500 دۆلار کڕیویاننەتەوە.