مەلا هاوار شافیعی بۆ 964:
“دەبوو مامۆستایانی ئایینی پشتگیری لە مەزڵوم بکەن؛ ویژدانمان ئاسوودە کرد”
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
مەلا هاوار شافیعی پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی نوور لە کەلار دەڵێت، بە ئەنجامدانی نوێژی مردوو بۆ شەڕڤانانی رۆژئاوا ویژدانی خۆیان ئاسوودە کردووە.
ئەمڕۆ هەینى 16.1.2026، دواى تەواوبوونى نوێژى هەینى، پێشنوێژ و نوێژخوێنانى مزگەوتى نوور لە شارى کەلار، بەغیاب نوێژى مردوویان لەسەر شەهیدانى هەردوو گەڕەکى ئەشرەفییە و شێخ مەقسود ئەنجامدا.
مەلا هاوار شافیعی پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتەکە بە 964ـی وت، “دەبوو مامۆستایانی ئایینی لە هەموو هەرێمی کوردستان ئەو کارەیان بکردایە و ئێمە ویژدانی خۆمان ئاسوودە کرد”.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەسەر هێرشەکان بۆ سەر ناوچەکانی سوریا و رۆژئاوای کوردستان، پێویست بوو، مامۆستایانی ئایینی یەک هەڵوێست بوونایە و پشتگیریان لە مەزڵوم بکردایە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری