داوای هاوکاری دەکات

کوڕە هونەرمەندێکی هەولێر لەناو خانوویەکی 40 مەتری کرێچییە

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

کوڕە هونەرمەندێکی شاری هەولێر، لەناو خانوویەکی 40 مەتری کرێچیە و ناتوانێت کار بکات، دەیەوێت خەڵک و لایەنە پەیوەندیدارەکان بێن بچن بە هانایانەوە، وەک خۆی دەڵێ، تاکسییەکەی هەیە کاری پێبکات، ئەوەش بە قەرز کڕیوویەتی.

ئەو دەیەوێت لەرێگەی 964ەوە دەنگی بگات.

ئەو کوڕی هونەرمەندی میللی شاری هەولێر جەلال سەعیدە و دەڵێ، سەرەڕای ئەوەی خزمەتێکی زۆری هونەری پێشکەش بە هەولێر کردووە، بەڵام پێی وایە بارتەقای ئەوە ئاوڕی لێ نەدراوەتەوە و وتی، ئەگەر بتوانێ ساڵێکی دیکە دەتوانێ کار بکات، بەهۆی ئەوەی پلاتین لە قاچیدایە.

ئەو کوڕە هونەرمەندە کە خۆشی هاوشانی باوکی گۆرانی میللی وتووە، نیگەرانە لەوەی نەیتوانیوە خانوویەکی موڵک بۆ منداڵەکانی دەستبەربکات و دەڵی، میوانیش بە بەرنامە دێن بۆ لای، ئەگینا رووبەری ماڵەکەی ئەوەندە بچووکە جێگەی میوان و کەسوکارەکەی تێدا نابێتەوە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

جارێکی دیکە بەشێک لە پەیکەری کەسایەتیەکان لە پارکی منا...

جارێکی دیکە بەشێک لە پەیکەری کەسایەتیەکان لە پارکی منارەی هەولێر شێوێندراون