خێراییەکەی چەندە؟

لە سێ رێگا کامێرا راداریی هاتوچۆ لە زاخۆ دانرا

964+

ئەحمەد مستەفا

هاتوچۆی زاخۆ، بڕیاری کاراکردنی چەند کامێرایەکی گەڕۆکی چاودێریی خێرایی لە شەقامە سەرەکییەکانی شارەکە دەرکرد، ئەوەش وەک هەنگاوێک بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و کەمکردنەوەی رووداوەکانی هاتوچۆ.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 15.1.2026، هاتوچۆی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە پێگەی خۆی رایگەیاندووە، کامێرای راداری گەڕۆک لە چەند شەقامێکەوە لە رۆژی شەممە 17.1.2026، دەکەوێتە کار کامێرا گەڕۆکەکان لەم شوێنانەی خوارەوە چالاک دەبن:

یەکەم: شەقامی سەرەکیی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە هەردوو ساید.

دووەم: مەودای نێوان ترافیک لایتی نەخۆشخانەی شەعبانیکی (فریاکەوتن) تاوەکو فلکەی نەورۆز.

سێیەم: لە فلکەی نەورۆزەوە بەرەو نەخۆشخانەی فریاکەوتن، بەتایبەتی لە ناوچەی نزیک قوتابخانەی ئامادەیی کوردستان ساڵح.

لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەکراوە، ئەو شەقامانەی کامێرایان تێدا جێگیر دەکرێت، خێرایی رێگەپێدراو تیاندا تەنیا 50 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، هەر شۆفێرێک لەو خێراییە زیاتر بڕوات، رووبەڕووی سزای دارایی دەبێتەوە.

لە زاخۆ 325 هاوبەشی کارەبا وزەی خۆر بەکاردەهێنن

لە زاخۆ 325 هاوبەشی کارەبا وزەی خۆر بەکاردەهێنن