کوڕەکان زیاترن لە کچەکان

زیاتر لە 31000 منداڵ لە سلێمانی لەدایکبوون

شۆڕش قادری

ساڵی رابردوو زیاتر لە 31 هەزار و 400 منداڵ لە پارێزگای سلێمانی لەدایکبوون کە ژمارەی کوڕەکان لە کچەکان زیاترن.

بەپێی ئامارێکی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، لە ماوەی ساڵی رابردوودا 31 هەزار و 403 منداڵ لە نەخۆشخانە حكومییەكان و ئەهلییەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی لەدایكبوون.

لەو منداڵانەی ساڵی 2025 لە نەخۆشخانەكانی كەرتی گشتی و تایبەت لە سنوری پارێزگای سلێمانی لە دایكبوون، 16 هەزار و 172ـیان کوڕ و 15 هەزار و 231ـشیان کچ بوون.