ساڵی رابردوو زیاتر لە 31000 منداڵ لە سلێمانی لەدایکبوون – وێنە؛ تەندروستی سلێمانی
کوڕەکان زیاترن لە کچەکان
زیاتر لە 31000 منداڵ لە سلێمانی لەدایکبوون
964+
شۆڕش قادری
ساڵی رابردوو زیاتر لە 31 هەزار و 400 منداڵ لە پارێزگای سلێمانی لەدایکبوون کە ژمارەی کوڕەکان لە کچەکان زیاترن.
بەپێی ئامارێکی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، لە ماوەی ساڵی رابردوودا 31 هەزار و 403 منداڵ لە نەخۆشخانە حكومییەكان و ئەهلییەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی لەدایكبوون.
لەو منداڵانەی ساڵی 2025 لە نەخۆشخانەكانی كەرتی گشتی و تایبەت لە سنوری پارێزگای سلێمانی لە دایكبوون، 16 هەزار و 172ـیان کوڕ و 15 هەزار و 231ـشیان کچ بوون.