بە 600 رۆژ تەواودەکرێت
دەست بە دروستکردنی پردی بەستی شەڵغە کرا
964+
فەرهاد حەسەن
بەڕێوەبەری ناحیەی سێگردکان بۆ 964 ئاشکرای کرد دەستیان بە جێبەجێکردنی دروستکردنی بەشەڵغە کردووە و ئەو کۆمیانایەشی کاری تێدا دەکات ۆێویست لە ماوەی 600 رۆژدا تەواوی بکات.
پردی بەستەکە لەماوەی ساڵانی 2019 ەوە چەند جارێک بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ رووخاوە و چەند جارێکێش بەشێوەیەکی کاتی چاککراوەتەوەم بەڵام دادی نەداوە و کەڵکی هاتۆچۆکردن بەسەریدا بەمابوو.
پردەکە رێگایەکی سەرەکی بەسەردا تێدەپەڕێت و ناحیەی سێگردکانی سەر بە قەزای کۆیە بە قەزای قوشتەپە و پارێزگای هەولێر دەبەستێتەوە.
بەکر فەیسەڵ، بەڕێوەبەری ناحیەی سێگردکان دەڵێت، دوای تەواوکردنی نەخشەو دیزایین و دابینکردنی بودجە چەند رۆژێکە دەست بە دروستکردنی کراوە.
وتیشی “پردەکە لە هی جاران گەورە و فراوانتر دروستدەکرێتەوە و لە رێگەی دروستکردنی دینگەی تایبەتیشەوە پردەکە بەیەکەوە دەبەسترێتەوە کە درێژییەکەی 450 مەترە.
پڕۆژەکە لەسەر بودجەی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی جێبەجێ دەکرێت و لەلایەن لیژنەی ئەندازیارانی بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبانی هەولێریش چاودێری و سەرپەرشتی دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا کارکردن لە پردەکە بەردەوامە و تەنانەت بەهۆی باران بارینیشەوە کارەکانی ناوەستێت، بەپێی ئەو گرێبەستەی لەگەڵ کۆمپانیای جێبەجێکاریش کراوە پێویستە لە ماوەی 600 رۆژدا تەواو بکرێت.