دیمه‌نێك له پڕۆژه‌ى رێگاسازی كه له سنووره ناحیه‌ى سێگردكان جێبه‌جێ ده‌كرێت... وێنه: راگه‌یاندنى ناحیه
زیاتر له چوار ملیاریان بۆ ته‌رخان كراوه
لە یەک کاتدا بۆ سێگردکان سێ پڕۆژە جێبەجێدەکرێن
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
لە ناحیه‌ى سێگردكانى سه‌ر به قه‌زاى كۆیه، له‌یه‌ك كاتدا چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی جیاواز له سنووره‌كه‌یان جێبه‌جێ ده‌كرێت و له‌وانه‌ش ته‌ندروستى و ئاو و رێگه‌وبانن.
پڕۆژەی چاککردنەوە و بەیەکەوە بەستنەوەی رێگای نێوان ناحیەی سێگردكان بۆ دێگەڵە لەسەر بودجەی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە جێبەجێ دەکرێت.
پڕۆژەی دروستکردنی خەزانی ئاوی خواردنەوەی گوندی سێکانی لەسەر بودجەی لەناکاوی پاڕێزگای هەولێر جێبەجێ دەکرێت.
پرۆژەی نۆژه‌نكردنه‌وه و فراوانکردنی بینای مەڵبەندی تەندروستی سێگردكان کە هۆڵی فریاکەوتن و دەرمانخانە و تاقیگەو ژووری پزیشک لە خۆدەگرێت لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کۆیە و مەڵبەندی تەندروستی سێگردكان جێ بەجێ دەکرێت.
به‌كر فه‌یسه‌ڵ، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى سێگردكان به 964ـى وت، ماوه‌ى ته‌واوكردنى ئه‌م پڕۆژانه كاتى جیاوازیان بۆ داندراوه، پڕۆژه‌كه‌ى ئاو و ته‌ندروستى له ماوه‌ى دوو مانگدا ته‌واو ده‌كرێن، به‌ڵام پڕۆژه‌ى رێگاسازییه‌كه ماوه‌ى ساڵێكی بۆ داندراوه.
وتیشى “بۆ ته‌واوى ئه‌م پڕۆژانه نزیكه‌ى چوار ملیار و 625 ملیۆن دینار ته‌رخان كراوه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، به‌رده‌وام سه‌ردان و چاودێری ئه‌م پڕۆژانه ده‌كه‌ن و پێویستە پڕۆژەکان بەپێی بڕگەکانی ناو دەرخستەکانیان بە شێوەی ستاندارد جێبەجێ بکرێن.