رێگاكان خلیسكن و بەستوویەتی
داوا دەكرێت هاوڵاتیان سەردانی ئەزمەڕ و گۆیژە نەكەن
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ئەمڕۆ لە شاخەكانی سلێمانی بەفر دەبارێت، بەڵام بەفرێكی كەمە و هەواكەشی زۆر ساردە، بە تایبەتی رێگاكانی ئەزمەڕ و گۆیژە، ئەمەش مەترسیدارە و داوا دەكرێت هاوڵاتیان نەچنە ئەوێ.
پەیامنێری 964 لە چیای هەڕوتەیە و دیمەنەكانیش دیارن ئۆتۆمبێل بە زەحمەت سەردەكەوێت.
هاوڵاتییەك لەسەر چیاكە بۆ 964 قسەی كرد و دەڵێت، ئۆتۆمبێلەكەی نەهێناوەتە سەرەوە، چونكە سەرناكەوێت و رێگاكە خلیسكە و بەستوویەتی.
لایەنە پەیوەندیدارەكان لە بەرگریی شارستانی و پۆلیسی هاتوچۆ، داوا لە هاوڵاتیان دەكەن خۆیان بپارێزن و نەچن بۆ ئەزمەڕ و گۆیژە، چونكە مەترسیدارە و گیانیان دەكەوێتە مەترسییەوە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا