شۆفێرانی پاسی جمكەو بنبێرز ناڕەزایی دەردەبڕن

“كەسانی ناو سەندیكا و بایەع شاری خەتی نوێیان هێناوە و دەیانەوێ بە گران بیفرۆشنەوە”

+964

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

ئەمڕۆ چوارشەممە 14.1.2026 لە بەردەم بینای پارێزگای هەولێر 24 پاسی هێڵی جمكە و بنبێرز گردبوونەوە و كێشەی تێكەڵبوونی هێلەكانیان هەیە.

سەنگەر عەبدوڵا شۆفێری پاسە و بۆ 964 وتی، “پاسی كانی قرژاڵە نەفەری ئێمە بار دەكەن و پێشتر هیچ كێشەیەكمان نەبوو خەتێكی باش بوو، بەڵام ئێستا لە دوای دانانی هێڵی كانی قرژاڵە بازارمان نەمایە”.

وتیشی، كەسانی ناو سەندیكا و بایەع شاری خەتی نوێیان هێناوە و دەیانەوێ بەهۆی ئێمەوە نرخی خەتەكانیان گران بكەن و دواتر بیفرۆشنەوە”

دیلان رەشاد وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بۆ 964وتی، بەدواداچوون دەكەین و تا ئێستا لە بوونی كێشەیەكی لەو جۆرە ئاگادار نەكراوینەتەوە.

رۆژی 5.1.2026 بۆ یەكەم جار پاسی كانی قرژاڵە داندرا و شۆفێرانی هێڵی جمكە و بنبێرزیش كێشەیان لەگەڵ ئەو هێڵە هەیە، ئەمڕۆش كە چوونە بەردەم پارێزگا، نوێنەرێكیان چووە پارێزگا و ئەوانی دیكە بڵاوەیان پێكرا.

كانی قرژاڵە كۆمەڵگەیەكی نیشتەجێبوونە و دەكەوێتە باكووری رۆژهەڵاتی هەولێر و رێگەیەكی سەرەكییە بۆ خەبات و موسڵ و گوند و كۆمەڵگەكانی دەوروبەری.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

زبڵخانەكەی كانی قرژاڵە پەرژین دەكرێت

زبڵخانەكەی كانی قرژاڵە پەرژین دەكرێت