"نەفەر باردەکەن و حسابمان بۆ ناکەن"

شۆفێرانی ھێڵەکانی دەرەوەی کەلار گردبوونەتەوە و داوادەکەن چاودێریان بۆ دابندرێت

964+

میلاد جەلال – کەلار

شۆفێرانی ھێڵەکانی دەرەوەی کەلار گردبونەتەوە و دەڵێن، شۆفێری بێ ھێڵ دێن لەبەردەم گەراجەکەیان نەفەر دەگوازنەوە و کەس نیە قسە بکات، ئەمەش زیانی بە کاری رۆژانەی ئەوان گەیاندووە.

یەکێک لە شۆفێرەکان بە 964ـى وت، داواکارن چاودێر دابندرێت بۆ ئەوەی رێگری لەو شۆفێرانە بکرێت لە خۆیانەوە نەفرەکان دەبەن.

وتیشی “پێویستە لە بازگەکان چاودێر دابندرێت و رێگە نەدرێت پاسە بێ ھێڵەکان نەفەر بگوازنەوە”.

شۆفێرانی هێڵی دەرەوە گەراجێکە تایبەتیان هەیە و کاری گواستنەوەی هاوڵاتیان لە کەلارەوە بۆ کفری، سلێمانی، بەغدا و شارەکانی دیکە دەکەن، بەقسەی شۆفێرێکی دیکەش ئەوان لە هەفتەیەکدا سەفەرێک یاخود دوو سەفەر دەتوانن لە گەراجەکەیان بکەن.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

بەقاڵەکانى رزگارى گەراجەکەیان قبوڵ نییە

بەقاڵەکانى رزگارى گەراجەکەیان قبوڵ نییە

شۆفێران لە غیابی سەرپەرشتیاری گەراجدا کرێی پارکینگ جێ...

شۆفێران لە غیابی سەرپەرشتیاری گەراجدا کرێی پارکینگ جێدەهێڵن