ئاگاداریان بڵاوکردەوە

موچەتان لە بانکی کۆیە ماوە بچن وەری بگرن، ئەینێرنەوە بۆ سلێمانی

964+

ئەحمەد مستەفا

بە ئاگاداری بانکی کۆیە، دەیەوێ هەموو خانەنشینانی یەکەی 70، وە کەمئەندامانی سەنگەر کە لەبانکەکەمان موچە وەردەگرن و ئەوانەی کە موچەی مانگی نۆیان وەرنەگرتووە سبەینێ چوارشەممە بچن وەریبگرن.

وەک بانکەکە باسی دەکات، لە ئەگەر وەرنەگرتنی دەگەڕێندرێتەوە بۆ سلێمانی.

رۆژی یەکشەممە 4.1.2026، پشووی بانکیی بوو، لە بانکەکە دەرگادا خرابوو بۆ سەوداکاران و هاوڵاتیان، تەنیا فەرمانبەرانی بانکەکەمان لە دەوام بوون، ئەوەش بە مەبەستی
تەواوکردنی هاوســـەنگی ساڵی دارایی بانك 2025.

بانکەکە موچەی هەریەک لە، لیواکان هاوبەشەکان، دیوانی وەزارەت و خانەنشینی هێزەکانی 70 و کەمئەندامانی سەنگەر دابەشدەکات.

دەقی ئاگادارییەکە؛

ئاگاداری
ئاگاداری خانە نشینانی یەکەی 70 وە کەم ئەندامانی سەنگەر کە لەبانکەکەمان مووچە وەردەگرن ئەوانەی کە مووچەی مانگی نۆیان وەرنەگرتوە لەبانک ماوە تکایە لەسبەیەوە وەرن وەری گرن دەنا ڕەوانی سلێمانی دەکەینەوە لەگەڵ ڕێزدا
بانکی کۆیە 4

قەزاى پشدەر؛ لە قەیرانى موچەوە بۆ قەیرانى ATM

قەزاى پشدەر؛ لە قەیرانى موچەوە بۆ قەیرانى ATM

پڕۆژەیەکی وەبەرهێنان؛ نیوەی پارەکەی بۆ موچەخۆران بەقی...

پڕۆژەیەکی وەبەرهێنان؛ نیوەی پارەکەی بۆ موچەخۆران بەقیست دەدرێ