حاڵ و وەزعی ئەمڕۆژانەی خەڵکی ئێران
بەسەرهاتێکی دڵتەزێن لەزاری ڤلۆگەرێکی ئێرانییەوە
964+
شۆڕش قادری
گوزەرانی دانیشتووانی خەڵکی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان لەم رۆژانەدا زۆر خراپە و تادێت خراپتریش دەبێت.
ڤلۆگەرێکی دانیشتووی ئێران بەناوی شایان مەگوری لە ڤیدیۆیەکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاویکردووەتەوە، بەسەرهاتێکی دڵتەزێن دەگێڕێتەوە و باسی ئەوە دەکات، لەناو بازاڕ تووشی پیاوێک بووە کە بە زۆر و بەهەڕەشە ویستووتیەتی پێنج ملیۆن تمەنی لێ بستێنێت.
ئەو دەڵێت، ئەو کەسە کچێکی تاقانەی نەخۆشی هەبووە کە تووشی شێرپەنجە بووە، پێویستی بە کڕینی دەرزییەکە هەبووە بایی 10 ملیۆن تمەن، پێنج ملیۆنی بەهەر قەرزوقۆڵەیەک بێ، پەیدا کردووە، بۆ پێنج ملیۆنەکەی تر، ناچاربووە بەم شێوەیە و بە ملهوڕی، لەم ڤلۆگەرە بستێنێت.
ڤیدیۆکەمان داناوە، گوێی لێ بگرن، زۆر کاریگەرە.
ترەمپ بۆ خەڵکی ئێران: بەردەوام بن یارمەتی لە رێگایە

ئەمریكا داوا لە هاوڵاتیانی خۆی دەكات ئێران جێبهێڵن