خەڵک و بەرپرس پێکەوە بەشداربوون

لە هەڵەبجە گردبوونەوە ئەنجامدرا؛ کوردایەتیمان نەکڕیوە

964+

ئەمەل جەلال – هەڵەبجە

لە هەڵەبجە خەڵک خانەخوێی و بەرپرسانی شارەکە، پێکەوە هاتنە سەرشەقام و پشتگیرییان لە بەرگری کوردانی حەلەب و هێرشە داگیرکارییەکانی سەر ئەو دوو گەڕەکە کوردنشینە کرد، لە پێش هەموویانەوە پارێزگاری شارەکە بینرا.

ئەوان بەناو بازاڕ و ناوەندی شار رۆشتن و دروشمیان دەوتەوە، خەڵک، چین و توێژی جیاواز بەشداربوون.

یەکێک لەو کەسانە بەناز عوسمان بوو، ئەو بۆ پەیامنێری 964 قسەی کرد و وتی، دەبێت کوردانی رۆژئاوا، ئەوە باش بزانن هەرگیز پشتیان بەرنادەین، ئێمە کوردایەتیمان لە بازاڕدا نەکڕیوە، هەندێک لەو هێرشانەشی کە دەکرێن دەرئەنجامی یەکنەگرتوویمانە.

هێزەکانی سوپای عەرەبی سوریا، لە دوو رۆژدا هێرشێکی فراوانی پاڵپشتی کراویان کردە سەر هەردوو گەڕەکی کوردنشین حەلەب “شێخ مەقسود و ئەشرەفیە” بەهۆیەوە ژمارەیەکی زۆر خەڵک رەسەنی گەڕەکەکان ئاوارە بوون و زیانی گیانی و ماڵی لێکەوتەوە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

خۆپیشاندان و گردبوونەوە بۆ پاڵپشتی لە کوردانی رۆژئاوا ...

خۆپیشاندان و گردبوونەوە بۆ پاڵپشتی لە کوردانی رۆژئاوا بەڕێوەدەچێت

خۆپیشاندان و گردبوونەوە بۆ پاڵپشتی لە کوردانی رۆژئاوا ...

خۆپیشاندان و گردبوونەوە بۆ پاڵپشتی لە کوردانی رۆژئاوا بەڕێوەدەچێت

لە کەلار خۆپیشاندانی بەرفراوان بەڕێوەچوو

لە کەلار خۆپیشاندانی بەرفراوان بەڕێوەچوو