عەیار 22 بەرەو ملیۆن دەڕوا

زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی لە مێژوودا

964+

شۆڕش قادری

نرخی زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی لە مێژوودا، ئەمڕۆ هەر مسقاڵێک 20 هەزار دیناری دیکەی چووەسەر و عەیار 22 بەرەو یەک ملیۆن دینار هەنگاو دەنێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 12.1.2026 نرخی یەک ئۆنسی زێڕ بە 4577 دۆلار دیاریکراوە و ئەوش بەرزترین ئاستە لە مێژووی زێڕدا، نرخی دۆلاریش بە 146 هەزار دینار هەژمار کراوە، هەر مسقاڵێک زێڕی عەیارە 22 بە 990 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، لەکاتێکدا دوێنێ بە 970 هەزار دینار بوو.

بەرمەبناى نرخى ئۆنسەى زێڕ، سەندیکاى زێرەنگەرانى هەولێر، نرخى هەر مسقاڵێک زێڕى لە بازاڕەکانى بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەی خوارەوە دیاری کردووە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 990 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 945 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 810 هەزار دینارە.

یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مسقاڵ و 250 گرام زێڕە.

2025 ساڵى زێڕ بوو؛ 964 پێتان دەڵێت چەند بەرز بووەتەوە

2025 ساڵى زێڕ بوو؛ 964 پێتان دەڵێت چەند بەرز بووەتەوە

نرخی زێڕ لە به‌رزبونه‌وه ناکەوێت و ئاستێکی نوێی تۆمار...

نرخی زێڕ لە به‌رزبونه‌وه ناکەوێت و ئاستێکی نوێی تۆماركرد