ئەمشەو كلاسیكۆیە

“یاری لە ئیسكان نەبێت درۆیە و تامی نییە”

964+

عەبدولعەزیز خالند

هاندەرانی وەرزشی و وەرزشدۆستان سەرەڕای سەرمای كەشی هەولێر، بەڵام بە ژمارەیەكی زۆر لە شەقامی ئیسكان دانیشتوون و چاوەڕێی یاریی كلاسیكۆی نێوان بارسێلۆنا و ریال مەدرید دەكەن.

ئەمشەو یاریی كلاسیكۆی جامی سوپەری ئیسپانیا بەڕێوەدەچێت، كە یاریی كۆتاییە، هاندەرانی هەردوو یانە لە هەولێر چاوەڕیی یارییەكەن و هەریەكەیان دەستی لەسەر دڵیەتی و چاوەڕێی بردنەوەی تیپەكەیەتی.

ناسڕ حەسەن هاندەری وەرزشییە و بە 964 وت، پێشبینیی بردنەوەی بارسێلۆنا دەكات و پێشی وایە یاریی كلاسیكۆ لە ئیسكان تاموچێژی خۆی هەیە و خەڵك گوێ بە سەرما نادات.

هەروەها رەشید یاسین بە درێسێكی قۆڵكورتی ریال مەدریدەوە دانیشتووە و دەڵێ، “یاری لە ئیسكان نەبی درۆیە و تامی نییە”،

رەشید خەڵكی خەباتە و پێی وایە، ئەمشەو ریال دەباتەوە 3-2 گۆڵ.

ئەو دەڵێت، هەر كاتێك یارییەكی بەهێز هەبێ لە خەباتەوە دێتە هەولێر و لە ئیسكان سەیری دەكات.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

ئەم ئێوارەیە چاوەکان لەسەر کلاسیکۆی جیهانە و راهێنەری ...

ئەم ئێوارەیە چاوەکان لەسەر کلاسیکۆی جیهانە و راهێنەری لیڤەرپوولیش چارەی نەماوە