وشکە سەرماکە بەردەوام دەبێ

پێنجوێن لە هەزار ملیم باران نزیک دەبێتەوە و شەپۆلێکی تر لەڕێیە

964+

ئەحمەد مستەفا

ئەم وەرزەی باران بارین، خێر و بێرەکەی زیاتر لە پێنجوێن دەرکەوتووە، ئەوەتا ئەمساڵ زیاتر لە 727 ملیم باران باریوە، بەراورد بە پارساڵ کە رێژەکە 285 ملیم باران باری بوو، کەشناسێکیش دەڵێ، لە سێشەممەوە شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران دەستپێدەکاتەوە.

ئەو داتایەی پێنجوێن بەشی کەشناسی کشتوکاڵی ناوچەکە تۆماری کردووە، کە تەنیا لەدواین شەپۆل بڕی 14 ملیم باران باریوە.

لەبارەی شەپۆلە نوێیەکە، سالار حاجی عەلی، شارەزا لە بواری کەشناسی ئەمڕۆ یەکشەممە بە 964ی وت، ئەمڕۆ و سبەی کەش و هەوا ئاسای دەبێتەوە لە نێوان هەورو خۆرو هەساو دەمێنێتەوە، بەلام جارێکی تر شەپۆلێکی بەفروباران ڕوو لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە.

ئەم شەپۆلە نوێیە، نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سپی ناوەڕاست و لەگەڵ هاتنی شێیەکی زۆر لە دەریای سورەوە، باڵ ئەکێشێت بۆ ناوچەکان، دواتر شێی هەردوو دەریا تێکەڵ دەبێت لەسەر ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان ، دەبێتە بەفروباران و بۆ رۆژی 13.1.2026، رۆژی سێشەممە سەرەتایی دروست بوونی شەپۆلەکەیە.

بە گوێرەی پێشبینییەکانی ئەو شارەزای کەشناسییە، لە پێش دا هەور دێتە ناوچە سنورییەکانی رۆژئاوای هەرێمی کوردستان، دواتر ناوچە سنوریەکان و ناوچە شاخاویەکانی دهۆک و هەولێر، بەفروباران دەبارێت، لەگەڵ رۆشتنی کات باڵ ئەکێشێت بۆ ناوچەکانی تر وەک شاری سلێمانی و شاری کەرکوک و شاری هەڵەبجە، ناوچەکانی گەرمیان
لە ناو شارەکان باران دەبارێت.

پلەکانی گەرما روو لە دابەزین دەکات ،لەگەڵ ئەوەشدا جارجار خێرایی با زیاد دەکات ،لەگەڵ نەمانی شێی دەریای سور، مانەوەی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سپی ناوەڕاست بۆ رۆژی 14ی مانگ، هەروەک دابەزینی بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری باکور پلەکانی گەرما روو لە دابەزینێکی زۆر دەکات، لە رۆژی 15ی مانگ، کەش و هەوا ئاسایی دەبێتەوە، بەڵام ئەم 10رۆژەی چلە، وشکە سەرماو دابەزینی پلەکانی گەرما شەوانە بەتایبەت لە ناوچە سنورییەکان و ناوچە شاخاوییەکان چەند پلەیەک دەچێتە ژێرسفر لە دوای 20ی مانگ ئەگەری دروست بوونی خێرایی بای باکور هەیە.

رێگای نێوان سلێمانی - پێنجوێن کراوەتەوە و هاتوچۆ ئاسای...

رێگای نێوان سلێمانی - پێنجوێن کراوەتەوە و هاتوچۆ ئاساییە