دروستبوونی تەم
تەم و مژە
هاتوچۆ دەڵێ تا پێتان دەکرێ هاتوچۆی رێگا دوورەکان مەکەن
964+
ئەحمەد مستەفا
یەکەی کۆنتڕۆڵی هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەکی سەبارەت بە شۆفێریکردن لەکاتی هەبوونی تەم بڵاوکردووەتەوە و دەڵێ، تا پێتان دەکرێ خۆتان لە رێگەی دوکان مەدەن.
لە ئێستادا، بەشێکی زۆری ناوچەکان تەمێکی زۆر هەیە و پڕۆسەی شۆفێریکردن لەم کاتانەدا قورستر دەبێت و پێویستە شۆفێر زیاتر ئاگاداری رەوشی هاتوچۆبن.
یەکەی کۆنتڕۆڵی هاتوچۆی سلێمانی 188، لە راگەیەندراوێکدا بۆ 964ی ناردووە و دەڵێ، تکایە ئەگەر بەشوێنێکدا شۆفێری دەکەن کە تەمی زۆری لێیە ئەم رێنماییانە لەبەرچاو بگرن، “کەمکردنەوەی خێرایی”، “پاراستنی ماوەی سەلامەتی” و “کارپێکردنی گڵۆپی تەم و دوورکەوتنەوە لە بەکارهێنانی لایتی بەرز”.
هەروە ئاماژەی بەوەکردووە، تا دەکرێت شۆفێران ئەمڕۆ شەممە 10.1.2025، هاتوچۆی رێگا دوورەکان نەکەن یان دوای بخەن تا ئاسایی بوونەوەی دۆخەکە، وە لە کاتی حاڵەتی پێویست دەتوانرێ، پەیوەندی بکەن بە کۆنترۆڵی هاتوچۆی سلێمانی ژمارە 188.
پێشتر، کەشناس محەمەد کەمال بە 964ی وت،بەپێی پێشبینییەکان لە کاتژمێر 1:00 بۆ 3:00ـی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 10.1.2026 بەیەکجاری شەپۆلەکە کۆتایی دێت و کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە، پلەکانی گەرماش بەنزمی دەمێنێتەوه بەتایبەت لەشەودا.