كەركوكییەكان پاڵپشتیی خۆیان بۆ كوردانی رۆژئاوا دەربڕی

“زۆرجار لە ژوورە تاریكەكان دەفرۆشرێین”

964+
كاروان ساڵحی – كەركوک

ژمارەیەك لە چالاكوان، نووسەر و شاعیر و مامۆستایانی ئایینی لە شاری كەركوک، بۆ پاڵپشتی كوردانی رۆژئاوای كوردستان گردبوونەوە و داوا دەكەن كورد بەرامبەر دوژمنەكانی یەك هەڵوێست و یەكگرتوو بێت.
گردبوونەوەكە ئەمڕۆ شەممە 10.1.2026 لە بەردەم قەڵای كەركوک بەڕێوەچوو، كە چەند چالاكییەک پێشكەش كرا و هەمووان داوا دەكەن كورد یەك هەڵوێست و یەكگرتوو بێت.
ساماڵ بازیانی، مامۆستای ئایینی بە 964ی وت، “زۆرجار لە ژوورە تاریكەكان دەفرۆشرێین، بۆیە پێویستە كورد یەك دەنگ و یەكگرتوو بێت”.
گردبوونەوەكەی كەركوک لە كاتێكدایە، شەش رۆژە هێزەكانی سوپای سوریای عەرەبی بە چەكی قورس هێرش و بۆردومانیان بۆ سەر گەڕەكە كوردییەكانی شاری حەلەب دەستپێكردووە و دەیان هاوڵاتی سڤیلیان كوشتووە و بە هەزارانیش ماڵ و حاڵیان جێهێشتووە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

روانگەی سووری: حەلەب و حومس خوێناوین

روانگەی سووری: حەلەب و حومس خوێناوین