"گەیشتن بە بێڵ ماوسەکە زۆری ماوە"

بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی بەنداوی دوکان لە پێنج مەتر نزیکدەبێتەوە

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو، لە بەنداوی دوکان نزیکەی پێنج مەترە، ئەمەش بەراورد بە ساڵانی رابردوو گۆڕانکارییەکە گەورەیە لەڕووی کۆگاکردنی ئاو بەسەر بەنداوەکە دا هاتووە، بەڕێوەبەری بەنداوەکەش دەڵێت “جارێ زووە باس لە گەیشتنی ئاو بە بێڵ ماوسەکە بکەین”.

کۆچەر جەمال، بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان بە 964ـى وت، مانگێک پێش ئێستا ئاستی ئاوی بەنداوەکە زۆر دابەزیبوو، تەنانەت هەندێک شوێنەوار کە 20 بوو دەرنەکەوتبوون بەهۆی دابەزینەکە دەرکەوتن.

وتیشی “بەهۆی بارانەکەی ئەم دواییە ئاستی ئاوی بەنداوەکە بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە چوار مەتر و 85 سانتیمەتر”.

سەبارەت بە پێشبینی کاردنیشی بۆ گەیشتنی ئاو بە بێڵ ماوسی بەنداوەکە، ئاماژەی بەوەکرد “جارێ زووە باس لە بێڵ ماوسەکە بکەین و ئەوەیان بۆ سەرەتای وەرزی بەهاری داهاتوو هەڵدەگرین”.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

لە هەردوو بەنداوی دوکان و دەربەندیخان زیاتر لە 100 سەد م...

لە هەردوو بەنداوی دوکان و دەربەندیخان زیاتر لە 100 سەد ملیۆن مەتر سێجا داهاتی ئاو خەزنکراوە

بەنداوی دوکان گرفتی کەمئاوی نابێت

بەنداوی دوکان گرفتی کەمئاوی نابێت