کۆتاییەکەی دیاری نەکردووە
سوپای سوریا قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی له گه‌ڕه‌كه كوردییه‌كانی شاری حه‌له‌ب راگه‌یاند
964+
فەرهاد حەسەن
سوپای سوریا قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی له گه‌ڕه‌كه كوردییه‌كانی شاری حه‌له‌ب راگه‌یاند و کۆتایی قەدەغەکردنەکەشی دیاری نەکردووە، بەڵام دەڵێت، قەدەغەکردنەکە له كاتژمێر 1:30 خوله‌كی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆوه دەستپێدەکات.
بەپێی به‌یاننامه‌یه‌كی سوپای سوریا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه دەریکردووە، قەدەغەی هاتوچۆکە گەڕەکەکانی شێخ مەقسود، ئەشرەفییە و بەنی زەید لە شاری حەلەب دەگرێتەوە و تاوەکو ئاگادارکردنەوەی زیاتر درێژه‌ی ده‌بێت.
داواشی لە خەڵکی سڤیل کردووە، لە هەموو پێگەکانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) دوور بکەونەوە، چونکە ئه‌مڕۆ دەست بە ئۆپەراسیۆنە ئامانجدارەکان دەکات دژی پێگەکانی هێزەکانی هه‌سه‌ده لەو گەڕەکانە.
لای خۆیەوە، هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی حه‌له‌ب له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا گرووپه چه‌كداره‌كان چوار هێرشی یه‌ك له‌دوای یه‌كیان به سوودوه‌رگرتن له تانك و زرێپۆش ئه‌نجامدا و سه‌رجه‌م ئه‌و هێرشانه‌ش له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆوه به پاڵپشتی دانیشتووان به‌رپه‌رچدرانه‌وه كه به‌رگری له ژیان و بونیان ده‌كه‌ن له به‌رامبه‌ر ئه‌م هێرشانه‌ی راسته‌وخۆ خه‌ڵكی سڤیل ده‌كه‌نه ئامانج.
ماوه‌ی سێ رۆژه گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر حكومه‌تی سوریا تۆپباران و هێرشی زه‌مینی و درۆنی ده‌كه‌نه سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌كانی شێخ مه‌قسود و ئه‌شره‌فییه و دوێنێش دوایین هۆشداریاندا خه‌ڵكی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه كه ماڵه‌كانیان چۆڵ بكه‌ن و بڕۆن.