لە زاخۆ 325 هاوبەشی کارەبا وزەی خۆر بەکاردەهێنن – وێنە؛ ئەرشیفی وەزارەتی کارەبا
163ـیان هاوبەشی ماڵانن
لە هەڵەبجە زیاتر لە 200 هاوبەشی کارەبا وزەی خۆر بەکاردێنن
964+
شۆڕش قادری
لە هەڵەبجە زیاتر لە 200 هاوبەشی کارەبا وزەی خۆر بۆ رووناکردنەوەی ماڵ و شوێنەکانیان بەکاردێنن و ئیشیان بە کارەبای عام نەماوە.
بەپێی ئامارێکی وەزارەتی کارەبای هەرێم کە ئەمڕۆ چوارشەممە 7.1.2026 خستوویەتیەڕوو، لە پارێزگای هەڵەبجە 204 هاوبەشی کارەبا وزەی خۆر بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا بەکاردێنن، ئەو بڕەشی بەرهەمی دێنن زیاترە لە هەزار و 147 کیلۆ وات کارەبا.
لەو ژمارەیە، 163ـیان هاوبهشی ماڵانن، 30 هاوبەشی بازرگانی، هەشت هاوبەشی پیشەسازی و سێ هاوبەشی کشتوکاڵین.