كوردانی گەڕەكە كوردییەكانی حەلەب ماڵەكانیان چۆڵ دەكەن. فۆتۆ: X
ترسی شەڕێكی گەورە هەیە
كوردانی گەڕەكە كوردییەكانی حەلەب ماڵەكانیان چۆڵ دەكەن
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
میدیا عەرەبییەكان بڵاویانكردەوە، خەڵكی گەڕەكە كوردییەكانی شاری حەلەب، بە تایبەتی ئەشرەفییە و شێخ مەقسود، ماڵەكانیان جێدەهڵێن و بە دوای پەنایەكی ئارامدا دەگەڕێن، ئەمەش دوای كۆتاییهاتنی ئاگربەستی نێوان هەسەدە و سوپای سوریا.
هاوكات سوپای سوریا رایگەیاندووە، گەڕەكە كوردییەكان ئێستا ناوچەی سەربازیین و دەبنە ئامانجی سوپا.
بە پێی زانیارییەكانی تەلەڤزیۆنی سكای نیوز عەرەبی، پێشبینیی دەكرێت لە كاتژمێرەكانی داهاتوو سوپای سوریای حكومەتی ئەحمەد ئەلشەرع هێرش بكاتە سەر گەڕەكە كوردییەكانی حەلەب و ئەگەری شەڕێكی گەورە هەیە.
شەوی رابردووش هێزەكانی سوریا گەڕەكە كوردییەكانی شاری حەلەبیان بۆردومان كرد و سێ هاوڵاتی گیانیان لەدەست دا و ژمارەیەكیش بریندار بوون.