سایدێک  تەواوکراوە

باران بارین قیڕتاوکردنەکەی رێگای هەولێری بۆ گوێڕ وەستاندووە

فەرهاد حەسەن

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر دەڵێت، باران بارین کارەکانی قیڕتاوکردنی رێگای هەولێر بۆ گوێڕی وەستاندووە و ئەوەندەی پێیانکراوە کە باران مەجالی دابێت تەنیا سایدێکی ئەو شەقامەیە ئەوەی دیکەش کە کەشوهەوا ئاسایی بووەوە، تەواوی دەکەن.

کارەکانی قیڕتاوکردنەکە، لە کاتژمێر 4:00ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی شەش و شارەوانی پێنچ و بە هەماهەنگی کارگەی قیڕی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر دەستپێکراوە.

دەشڵێت، بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواو بەردەوامی لێزمەی باران نەتواندرا کار لە سایدەکەی دیکە بکرێت و تەنیا توانیویانە سایدێکی شەقامەکە تەواوبکەن، دوای وەستانی ئەو شەپۆلەی باران بارین لە ماوەیەکی کورتدا کارەکان تەواو دەکرێت .