رێکارەکان توندتر دەکرێن
لە پیرەمەگرون تۆن و نیوێک خۆراکی بەسەرچوو لەناوبرا
964+
فەرهاد حەسەن
لە پیرەمەگرون بەڕێوەبەرایەتی ناحیە رایگەیاند، تۆن و نیوێک خۆراکی بەسەرچوویان لەناوبردووە و بۆ داهاتووش رێکارەکان توندتر دەکرێن بۆ ئەوانەی مادەی بەسەرچوو لە شوێنەکانیان بدۆزرێتەوە.
ئاماهە بەوەکراوە، لە پێناو پاراستنی تەندروستی گشتی و رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی، لیژنەی هاوبەشی تەندروستی پیرەمەگروون هەستان بە لەناوبردنی بڕی ئەک تۆن و نیو کەلوپەلی خراپبوو و ماوەبەسەرچووی جۆراوجۆر، کە لەماوەی رابردوودا لە چەندین دوکان و مارکێتی ناحیەکە دەستی بەسەردا گیرابوو.
لیژنەكە داوا لە هەموو خاوەن مارکێت و فرۆشیاران دەکات کە بەوپەڕی بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە بکەن و پابەندی تەواوی رێنماییە تەندروستییەکان بن، دەشڵێت “ئاگادار بن لیژنەكە لە پشكنین و چاودێرییەکان بەردەوام دەبێت و هەر شوێنێک پابەند نەبێت، رووبەڕووی سزای یاسایی و غرامەو داخستن دەبێتەوە”.