یەکێتی زانایان و بازرگانیش هاتنە دەنگ

نابێت قورئان بكرێتە ئامرازێك بۆ مامەڵەكردن و لە ریکلامدا بەکار بێت

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

ریکلام پەیدابووە لە سۆشیال میدیا کاڵاکە دادەنێن و قورائانێک دەهێنن دەستی پێدادەدەن و سوێند دەخۆن بە قورئانەکە کە سوودەکەی وایە و وایە، جا ئەمە کاردانەوەی لێکەوتووە و یەکێتی زانایان دەڵێن ئەم جۆرە ریکلامە پەسەند نییە و چاودێری بازرگانێش دەڵێت رێکاری یاسایی دەگرنەبەر.

لە سۆشیال میدیا و ئەپلیكەیشنەكانەوە بە شێوەیەكی ئۆنلاین جۆرەها بابەت ساغ دەكریتەوە و دەفرۆشرێن بۆ باوەرپێهێنانی كریاڕ سوێند بە قورئان دەخۆن دەیهێننە پێش كامیرا وڤیدیۆیی دەكەن.

هۆگر عەلی بەڕێوبەری چاودێری بازرگانی هەولێر بۆ 964 وتی، ئەم جۆرە ریكلامانە لەرووی عاداتەوە بەتەواوی قەدەغەیە ئێمە نوسراومان ئاراستەی وەزارەتی رۆشنبیری كردووە چونكە ریكلام پەیوەیستە بەئەوان چاوەرێی وەڵام دەكەن بۆ بەدواداچوون دواتر راستەوخۆ لەرێگەی دادوەرەوە رێكاری یاسایی دەگرنەبەر .

عەبدوڵلە شێركاوەیی وتەبێژی یەكێتی زانایانیش لەسەر ئەو بابەتە هەستیارە بۆ 964 وتی، ”ئەم جۆرە مامەڵانە پەسەند نییە نابێت لەسەر مامەڵە قورئان بكرێتە ئامرازێك بۆ كڕین و فرۆشتنی كەل و پەل دەبێت هەردوو لا رەزامەند بن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

شارەوانیی هەولێر ریكلام و فلێكسەكان لێدەكاتەوە

شارەوانیی هەولێر ریكلام و فلێكسەكان لێدەكاتەوە