"ئاگاداری سەلامەتی خۆتان بن"

شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران رۆژی هەینی دەگات

964+

شۆڕش قادری

لە رۆژی هەینییەوە شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران روو لە ناوچەکانی کوردستان دەکرێت و داوا لە هاوڵاتیان دەکرێت ئاگاداری خۆیان بن.

ژووری ئۆپەراسیۆن بۆ بەڕێوەبەردنی قەیران و کارەسات لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی لە رۆژی هەینییەوە 9.1.2026 شەپۆلێکی بەفر و باران بارین ناوچەکانی کوردستان دەگرێتەوە و کاریگەری شەپۆلەکە تاوەکو شەوی شەممە بەردەوام دەبێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، شەپۆلەکە سەرەتا لە پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەستپێدەکات و پاشان بۆ پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران درێژ دەبێتەوە، دواتر پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و هەموو ناوچەکانی تر دەگرێتەوە.

هەر بەپێی پێشبینییەکان لەگەڵ ئەو شەپۆلەدا خێرایی با لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە زیاد دەبێت.

ژووری ئۆپەراسیۆن بۆ بەڕێوەبەردنی قەیران و کارەسات داوا لە هاوڵاتیان دەکات لەو ماوەیەدا ئاگاداری سەلامەتی خۆیان بن.

شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران رۆژی هەینی دەگات

شەپۆلێکی چڕی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

شەپۆلێکی چڕی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

بەفر و باران لە گۆڕێ نییە و پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە

بەفر و باران لە گۆڕێ نییە و پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە