ئاماری سامانە سروشتییەکان؛
تاوەکو ئێستا زیاتر لە 415 هەزار خێزانی هەرێم نەوتی سپیان وەرنەگرتووە
964+
فەرهاد حەسەن
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم دوایین ئاماری دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتیان بڵاوکردەوە کە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 674 هەزار خێزان لە ناوچەی شاخاوی و دەوروبەری پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان سوودمەند بوونە.
بەپێی ئامارەکە تاوەکو رێکەوتی 4.1.2016 نزیکەی 135 ملیۆن لیتر نەوت لە هەرێمی کوردستان، دابەش کراوە.
تاوەکو ئێستا لە هەولێر 176 هەزار و 220 خێزان سوودمەندبوونە، لە ئیدارەی سۆران 87 هەزار و 547 خێزان، لە سلێمانی 275 هەزار و 325 خێزان، لە هەڵەبجە 30 هەزار و 125 خێزان، دهۆک 92 هەزار و 981 خێزان و له زاخۆش 12 هەزار و 303 خێزان نەوتیان وەرگرتووە کە کۆی گشتی ئەو خێزانانە دەکاتە 674 هەزار و 501 خێزان، لە بەرامبەریشدا تاوەکو ئێستا 415 هەزار و 222 خێزان نەوتیان وەرنەگرتووە.